به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە وتووێژێک دا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلعەهدی لوبنان دەیەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی موقاوەمەی ئیسلامی لەشەڕی 33ی ڕۆژەی لە تەواوی ئازادی خوازانی جیهان و گەلی لوبنان پیرۆزبایی کرد و وتی پەیوەندییەکانی ئێران و لوبنان لەمێژنە و مێژوویین کە دەگەڕێتەوە بۆ بۆ 5 سەدە لەمەوبەر و ئەو پەیوەندیانەش لە سەر بنەمایەکی کەلتوری و ژیاری دا دامەزراون.
جێگری سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی جەختی کردوە لەسەر مەترسی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی و لە نێوبردنی ئەو لووەی شێرپەنجەی بە ئەرکی تەواوی موسڵمانان و ئازادیخوازانی جیهان زانیوە.
بە قسەی جێگری سەرۆک کۆماری ئێران خەباتکارانی حیزبوڵڵای لوبنان و ڕەوتی موقاوەمە لە ساڵی 2006 دا بانگەشەی لە شکان نەهاتوبوونی رژێمی زایۆنیان تێکشکاند و حیماسەیەکی گەورەی مێژوویان خولقاند....
کۆتایی کورتە نامە/310